Telegram Group Search
🔻ئەمڕۆ ٢٣٦ڕۆژ بەسەر دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد دا تێدەپەرێت، کە دوای ٢١١ ڕۆژ ڕێگەی بە پارێزەرەکانی درا سەردانی بکەن.

بە تۆمەتێکی ناڕەوا دەیانەوێت دادگایی بکەن و سزای بەسەردا بسەپێنن، هەروەها سلێمان ئەحمەد داوای بەردەوامیدان بە فشارەکان دەکات تا ئازاد دەکرێت.

@aryentvnews
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💢 گۆرانیەک بە دەنگی شەهید ئاسۆ فەرزاد

@aryentvnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔹سەردێڕی هەواڵەکانی بوڵتەنی دوانیوەڕۆ؛ یەکشەممە ٢٧ی جۆزەردان.

@aryentvnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻خۆپێشاندان و ناڕەزایەتیی خانەنشینان لە چەند شوێنێکی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران

ناڕەزایەتیی خانەنشینان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی جۆزەردان، لە چەند شارێک جارێکی دیکە خانەنشینان هاتنەوە سەرشەقامەکان.

خانەنشینانی بیمەی کۆمەڵایەتی کرماشان دژی پیشێڵکردنی مافەکانیان لە شارەکە کۆبوونەوە و نارەزایەتییان نیشاندا.

خانەنشینان، بەبەرزکردنەوەی چەندین نوسراوی جیاواز و وتنەوەی درووشم بەتووندی سەرکۆنەی ئەو پێشێڵکارییانەیان کرد کە بەرامبەریان ئەنجامدەدرێت.

لەلایەکی دیکەوە خانەنشینانی بیمەی کۆمەڵاتی لە ئەهەواز بەهەمان شێوە ناڕەزایەتیان دژی پێشێڵکردنی مافەکانیان نیشان دا.

@aryentvnews
🔻بەهۆی ئەشکەنجەی هێزە سەرکوتکارەکانی ڕژیمی ئێران، زیندانیەکی خەلکی بەلوچستان لە زیندانەکانی رژیم گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە بەلوچستان زیندانیەک بەناوی محەمەد گرگیج کە رۆژی ٢٣ی جۆزەردان بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە لە زیندانی رووبەڕووی ئەشکەنجەیەکی زۆر کراوتەوە و بەهۆی ئەشکەنجەوە گیانی لەدەست داوە.

ئەو گیراوە، خەڵکی شارئابادی ناوچەی زاهیدانە لە بەلوچستان، تەمەنی ٣١ ساڵان و باوكی سێ منداڵ بووە.

@aryentvnews
🔻لە ئیلام کارگەرەیل شارداری ماوەی چەندین مانگە حقوق وەپێان نەیریاس و بیمەی دەرمانیەگانیانیش وەخاتر ناکووکی ناوبەین شارداری و تەمین ئجتماعی قت کریاس.

کارگەرەیل شارداری ئیلام لە ساڵەیل ئاخرە نەتەنیا حقوقەگانیان وەپێان نەیریاس و ئیسە وەخاتر ناکووکی ماڵی شارداری و تەمین ئجتماعی، وە لەدەسدایین ماف دەسرەسی وە خزمەتگوزاری دەرمانی جارێ ترەگ بینەسە قوروانی.

وەپای قسەی کارگەرەیل، ئدارەی تەمین ئجتماعی وەخاتر قەرز ماڵی شارداری وە ئی سازمانە، بیمەیل دەرمانی کارگەرەیل تەمدید ئعتبار ناکەید.

ئیە لە حاڵیگاس، ک کارگەرەیل شارداری ئیلام هەر کامیان ماوەی دە تا پانزە ساڵە وە سازمان تەمین ئجتماعی حەق بیمە دانە

کارگەرەیل هویشن، شارداری جیا لە ئەوەیگە حقوق وەدویاکەفتێ کارگەرەیل وەپێان نایەید، هاوەخت پویل بیمەی کارگەرەیل وە حساو تەمین ئجتماعی ناڕشنێد.

فرە وە کارگەرەیل شارداری ئیلام وە شیوەی قەراردادی کارکەن و پەیمانکارەیل لە وەرانوەر قەراردادەیل وەختێ و حەقدەس کەم، کارگەرەیل ئستستمار کەن.

پێشتریش کارگەرێگ لە بەش خزمەتگوزاری شار ئیلام وەخاتر وەدویاکەفتن ٣ مانگەی حقوقێ خوەیکوشی کرد.

@aryentvnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻بەهۆی داڕمانی مەعدەن لە شاری شازەند ٤ کەس بێ سەروشوێن بوون

سەرلەبەیانی ئەمرۆ یکێک لە مەعدەنەکانی شاری شازەند لە پارێزگای ئەراکی ئێران داڕماو و بە هۆیەوە کرێکارێک گیانی لەدستداوە و ٣ کرێکارش بێ سەرو شوێنن.

بە گوێرەی سەرچاوەکانی ناوخۆی ئێران سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی جۆزەردان، ئەو مەعدەنە دارماوە و تائێستاش تەنها تەرمی کرێکارێک دوزراوەتەوە و چارەنوسی ٣ کرێکارەکەی دیکە نادیارە.

@aryentvnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻دووەمین هێرش لە میانەی یارییەکانی یۆرۆ ٢٤ لە ئەڵمانیا

کاتژمێرک بەر لە دەست پێکردنی یاریی فوتبۆڵی نێوان پۆلەندا و هۆڵەندا لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا، لە چوارچێوەی یارییەکانی یۆرۆ ٢٠٢٤دا، پیاوێک بە تەور و کۆکتل‌مۆلۆتۆڤ هێرشی کردە سەر هاندەرانی هۆڵەندا و هێزەکانی پۆلیسی ئەڵمانیا.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی بیلدی ئەڵمانی، پۆلیس تەقەی لە هێرشبەرەکە کردووە و بە سەختی برینداری کردووە. بریندارەکە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

ئەمە دووەمین هێرشی لەمجۆرەیە کە لە دەستپێکی یارییەکانەوە لە ئەڵمانیا ڕوودەدات. ڕۆژی شەممە ٢٦ی جۆزەردانیش پیاوێکی بە ڕەچەڵەک ئەفغانستانی لە شارێکی ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا، هاوڵاتییەکی خۆی بە گولـلە کوشت و دواتر هێرشی کردە سەر ماڵێک کە سەرقاڵی سەیرکردنی یارییەکان بوون و سێ کەسی بریندار کرد. ئەو هێرشبەرە دواتر لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا.

@aryentvnews
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💢لە بۆکان داڵگەیل سەردان مەزار ڕۆڵەگانیان کردن

خانەوادەیل شەهیدەیل شووڕش ژن ژیان ئازادی ڕووژهەڵات کوردستان سەردان مەزار ڕۆڵەگانیان کردن و یاد و خاترەیان بەرز راگردن.

ئیمڕووژ ٢٧ جویەزەردان هاوەخت وەگەرد جەژن قوروان، خانەوادەیل شەهیدەیل شوورش ژن ژیان ئازادی لە شار بۆکان سەردان مەزار گیانبەختکریاگەیل کردن و وەڕێزەوە یادیان وەهویر هاوردن

لە ئی سەردانە دایە مینا داڵگ شەهید شەهریار موحەمەدی لە سەر مەزار ڕۆڵەگەی وە دڵێگ پر لە خەم ڕۆڵە شەهیدەگەی لاونێدەو.

لە ئی سەردانە، داڵگەیل شەهیدەیل جەژن قوروان لە ڕۆڵەگانیان پیرووز کردن و تەکید کردن دەسەڵات ئسلامی سەرکوتگەر و قاتڵ جوانەیل لەبەین چوود.

@aryentvnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە لە هەرچوار بەشی کوردستان هاوڵاتیان و نوێنەری رێکخراو بەشێک لە لایەنەکان، سەردانی مەزاری شەهیدانیان کرد.

لە سەردانەکاندان پەیامی بەردەوامیدان بەڕێگای شەهیدان دووپات کرایەوە.

@aryentvnews
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔻گوڵڕۆخ ئیرانی زندانی سیاسی زندانی‌کریاگ لە زندان ئڤین تەیران وەبڵاوکردن بەیانیەیگ لەبارەی وەڕێوەبردن هەڵوژاردن نمایشی ریاسەت جمهوری ڕژیم ئیران روی وە ئسڵاحتەڵەبەیل وەتیە، ئسلاحتەڵەبەیل خاس بزانن مەردم ئێران خیانەتەیلیان لە ویر نەوردنە.

@aryentvnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻بۆردوومانی ناوچەی ئامێدی لەلایەن ڕژیمی داگیرکەری تورکیاوە

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی جۆزەردان، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژیمی داگیرکەری تورکیا دەوروبەری گوندەکانی گۆهەرزێ و بەلاڤەی ناوچەی دێرەلوک سەر بە شارۆچکەی ئامێدییان بۆردوومان کرد.

@aryentvnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻بەرنامەی هۆشی ئازاد

بەشی دووەمی وتووێژ لەگەڵ نادر عەبدولحەمید لەبارەی هەڵسوڕاوی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاران لەبارەی سیستەمی سەرمایەداری و شێوازی کارکردنی لە هەرێمی کوردستان

ئەمشەو کاتژمێر ٢١:٣٠ بە کاتی ستۆکهۆڵم، ٢٢:٣٠ بە کاتی هەولێر

@aryentvnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻 کەنەکە: داوا دەکەین گەلى کورد ئەم جەژنە بکاتە درەفەتێک بۆ ڕووبەڕووبونەوەى داگیرکارییەکان

@aryentvnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔹سەردێڕی هەواڵەکانی بوڵتەنی ئێوارە؛ یەکشەممە ٢٧ی جۆزەردان.

@aryentvnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻 هۆشداری دەدرێت لەبارەى ڕەوشى زیندانییانى نێو زیندانەکانى پەدەکە

@aryentvnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻دووبارەبوونەى ڕووداوەکانى ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر بووەتە جێگاى گومانى هاوڵاتیان

@aryentvnews
🔻ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی پیرانشار لە لایان هاوسەرەکەی ئاگر لە جەستی بەردرا و بەهۆیەوە ژیانی لەدەست دا

بە گوێرەی راپۆرتی رێكخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەمرۆ, لەیلا پایمۆزد کە خاوەنی ٢ منداڵە لە نەخۆشخانەی شاری مهاباد بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.

لەیلا پایمۆزد رۆژی سێ شەممەی رابردوو، لەلایەن هاوسەرەکەی لە ناو باغدا بە بەنزین ئاگری لە جەستەی بەردرا.

لە کاتی روداوەکە. یەکێک لە منداڵەکانی پەنا بۆ دراوسێکەیان دەبا تا دایکی رزگار بکەن، بەڵام کاتێک دراوسێکان دەگەنە سەری، لە سەدا ٨٥ ی جەستەی لەیلا سوتابوو. هەر ئەو رۆژە بۆ چارەسەری پزشکی، لەیلا دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی مهاباد، بەڵام ئەمڕۆ گیانی لەدەست دا.

@aryentvnews
🔻هاووڵاتیێگ مەریوانی لە شوون دەسگیری لە لایەن هێزەیل ئتڵاعات ئێران لە بازداشتگای ئەمنیەتی دەسداسە مانگردن لەخواردن.

وەپای گوزارش کووڵبەرنیوز، حەیدەر فەتاحی هاووڵاتی خەڵک مەریوان لە شوون هەڵایە ٩ ڕووژ دەسگیری لە لایەن هێزەیل ئدارەی ئتڵاعات لە بازداشتگای ئی ناوەند ئەمنیەتی دەسداسە مانگردن لە خواردن.

ئعلام کریاس، ئی هاووڵاتیە لە ١٩ جویەزەردان لە سێ رێان نێ مەریوان وە هێرش هێزەیل ئەمنیەتی ڕژیم دەسگیر و دویاتر هێزەیل ڕژیم دەسدانەسە وشکانن ماڵ ناوبریاگ.

وەپای ئی گوزارشە، حەیدەر فەتاحی وەگەرد تومەت هاوکاری وەگەرد یەکێگ وە حزبەیل کوردستانی موخاڵف ڕژیم ئیران رۆێوەرویە و ئیسە لە رەوش تەندروستی خراو وەسەر بەید.

@aryentvnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻ئمڕوو پەنجمین ساڵڕووژ ماڵئاوایی لە ژیان هونەرمەند ناسریاگ کرماشانی ئسماعیل سابوورە.

سابوورێگ ک دەنگی بیە هاوخەم ژانەیل نیشتمان ئەمانی لە بێ دەنگی ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

@aryentvnews
2024/06/16 20:00:54
Back to Top
HTML Embed Code: